AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢١ ١٥:٤٢

سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی:

زۆرینەی پەرلەمان لەگەڵ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراقن

زۆرینەی پەرلەمان لەگەڵ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراقن

ئەنجومەنی نوێنەران راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق تاوتوێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی نوێنەران راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق تاوتوێ دەکات و سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکانداین.

عەلی فەتلاوی، سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی چارەنوسساز پەیوەست بە راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئەنجامدەدات.

وتیشی، ناتوانین لەسەر هێرشەکان بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق بێدەنگ بین، ئەو هێرشانە پێشێلکاری جددین.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی پەرلەمان لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکانین لە سەرجەم خاکی عێراق.

News ID 49022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha